ئینگلتەراگرنگترین

کڵۆپ داوایەک ئاراستەی هاندەران و میدیاکانی بەریتانیا دەکات

''هێشتا زووە، وازییان لێبهێنن''

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول داوا لە هاندەران و دەزگاکانی راگەیاندن دەکات، پەلە لە یاریزانە لاوەکان نەکەن.

یاریزانە لاوەکانی کڵۆپ، جارێکی دیکە ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بە ئەنجامی 3-0 لە ساوسامپتنیان بردەوە.

جەیدن دانس (18 ساڵ) دوو گۆڵ و لویس کۆوماسیش گۆڵێکی لە یارییەکەدا کرد.

کڵۆپ پێی وایە هێشتا یاریزانەکان پێویستیان بە کاتە تاوەکو گەشەبکەن و زیاتر لە پرێمەرلیگ یاری بکەن

ئەمشەو باش بوون، بەڵام بۆ سبەی تکایە لێیان مەپرسن ئەم یاریزانانە چییان بەسەر هات، وازیان لێبێنن با فێربن و گەشەی زیاتر بکەن. چەندین جار ئەوەمان باسکرد، داهاتوو خراپ دیارنییە، کاتێک بازاڕی گواستنەوەکان دەکرێتەوە، ئەوەتان لەیاد بێت، چەندین یاریزانی لاوی زۆر بەهرەمەند هەن، بۆیە پێویست ناکات، بچیت گرێبەست لەگەڵ 12 یاریزاندا بکەیت.

لەم هەفتەیەدا لیڤەرپوول جامی کاراباوی بردەوە و گەیشتە قۆناخی هەشتی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا و ئێستا پێشەنگی پرێمەرلیگە، بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ مانچێستەر سیتی و دوو خاڵیش لەگەڵ ئارسیناڵ.

شەممە کاتژمێر 18:00 بە کاتی هەولێر، لیڤەرپوول دەبێتە میوانی نۆتینگهام فۆرێست.

بابەتی زیاتر

Back to top button