سعودیەگرنگترین

کریستیانۆ: ئاهەنگگێڕانەکەم بەمەبەستی بێڕێزی نەبوو

یاریگا –

یەکشەممەی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 21ـی خولی رۆشنی سعودی، نەسڕ و شەبابە رووبەڕوو بوونەوە، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا و چەند جوڵەیەکی نا وەرزشی بەڕووی هاندەرانی شەباب کرد.

بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتانە، شەباب لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە سکاڵای لەسەر ئەفسانە پۆرتوگالییەکە تۆمارکرد.

هەر بۆیە لیژنەی رێککاری لە یەکێتی تۆپی پێی سعودیە داوای لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە، روونکردنەوەیان پێبدات سەبارەت بەو کارانەی بەرامبەر هاندەرانی شەباب کردوویەتی.

رۆژنامەی ریازییە بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەڵامی لیژنەی رێککاری لە یەکێتی تۆپی پێی سعودیەی داوەتەوە و گوتوییەتی ئاهەنگگێڕانەکەم بەمەبەستی بێڕێزی نەبووە.

رێز لە هەموو یانەکان دەگرم، شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەم گوزارشتە بۆ هێز و سەرکەوتن، کارێکی شەرمەزارکەر نییە… لە ئەوروپا بەوە راهاتووین.

بابەتی زیاتر

Back to top button