ئیسپانیاگرنگترین

کرووس: ناوبژیوان ستەمی لێکرین بۆیە خودا تووشی پێکانی کرد

یاریگا –

یەکشەممەی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 26ـی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری سێڤییا کرد و یارییەکەی بە تاکە گۆڵێکی لوکا مۆدریچ بردەوە.

ئیسیدرۆ دیاز دی مێرا، ناوبژیوانی سەرەکی یارییەکە بوو، بەڵام بەردەوام بڕیارەکانی یاریزانان و هاندەرانی ریال مەدریدی تووڕە دەکرد و لە زۆرینەی بڕیارەکانی نارازیبوون، تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی یاریزانێکی وەک تۆنی کرووس ئارامی لەدەستدا و کارتی زەردی بەڕوودا بەرزکرایەوە.

کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەی ئاس، چەند لێدوانێکی ئەستێرە ئەڵمانییەکەی لەبارەی دیاز دی مێرای ناوژیوانی یارییەکە بڵاوکردووەتەوە و هێرشێکی تووندی کردووتە سەر.

خودا هەمووشتێک دەبینێت، رەنگە هەر ئەوەش هۆکاری پێکانەکەی ناوبژیوان بووبێت، زۆر ستەمی لێدەکردین.

دەتوانم بڵێم ناوبژیوانی چوارەم لەو باشتر یارییەکەی بەڕێوەبرد و هەندێک ئارامی بۆ کەش و هەوای یارییەکە گەڕاندەوە.

من یاریزانێک نیم رەخنە لە بڕیارەکانی ناوبژیوان بگرم و بەردەوام بە دەوری ناوبژیواندا بسوڕێمەوە، بەڵام ناوبژیوانی یارییەکەی سێڤییا بە درێژایی گێمی یەکەم لە دژی ئێمە بڕیاری دەدا، ئەمەش زۆر تووڕەی کردم و ئارامیم لەدەستدا.

من تاکە کەس نەبووم لە لە ناوبژیوان ناڕازیبووم، 80 هەزار کەس لە یاریگا بینەری یارییەکە بوون، هەمووان لە ناوبژیوان بێهیوا بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button