ئیسپانیا

ڤالڤێردی: بەخێرهاتنی ئێمباپێ دەکەین

یاریگا –

فێدریکۆ ڤالڤێردی بەخێرهاتنی کیلیان ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید دەکات.

لەکاتی چوونی فێدریکۆ ڤالڤێردی ئۆرۆگوایی بۆ مەشقەکانی یانەکەی، لەلایەن پێگەی ئێل چیرینگویتۆ پرسیاری کیلیان ئێمباپێی لێکرا، ئەستێرەکەی مەدریدیش بەخێرهاتنی کیلیان دەکات.

ئێمباپێ یاریزانێکی مەزنە، هەمیشە دەرگامان بۆی کراوەیە و بەخێرهاتنی دەکەین.

ئێمباپێ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت، بەگوێرەی میدیا فەڕەنسی و ئیسپانییەکان هەمووشتێکی لەگەڵ پاریس بڕاندووەتەوە و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button