سعودیەگرنگترین

هۆکاری تووڕە بوونەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکرێت

"مێسی هۆکار نەبوو"

یاریگا –

یەکشەممەی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 21ـی خولی رۆشنی سعودی، نەسڕ و شەبابە رووبەڕوو بوونەوە، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا و چەند جوڵەیەکی نا وەرزشی بەڕووی هاندەرانی شەباب کرد.

بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتانە، شەباب لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە سکاڵای لەسەر ئەفسانە پۆرتوگالییەکە تۆمارکرد.

هەر بۆیە لیژنەی رێککاری لە یەکێتی تۆپی پێی سعودیە داوای لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە، روونکردنەوەیان پێبدات سەبارەت بەو کارانەی بەرامبەر هاندەرانی شەباب کردوویەتی.

سەرەتا وا باسکرا، کە تووڕە بوونی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بەهۆی ئەوە بووە هاندەرانی دروومی “مێسی… مێسی”ـیان بۆ تووڕەکردنی یاریزانەکە گوتووەتەوە.

بەڵام رۆژنامەنووسی نزیک لە یانەی نەسڕ عەبدولعەزیز مورسیل، ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ دەخاتەوە و هۆکاری توورە بوونەکەی دۆن بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە هاندەرانی شەباب سوکایەییان بە خانەوادەکەی کریستیانۆ کردووە.

هەر کەس وا بیردەکاتەوە کە رۆناڵدۆ بە ناوهێنانی مێسی تووڕە بووە ئەوا هەڵەیە، چوونکە ئەوە شتێکە رۆناڵدۆ بە درێژایی کاروانی وەرزشی پێی راهاتووە.

بەڵام هەڵسوکەوتی خراپی کەسانێک بەرامبەر بە خانەوادەکەی، بووە هۆی تووڕە بوونی رۆناڵدۆ. مافی ئەوەت هەیە هەوڵی تووڕەکردنی ئەستێرەیەکی وەک کریستیانۆ بدەیت، بەڵام مافی ئەوەت نییە شتێکی وا بەرامبەر خێزانەکەی بکەی تەنانەت ئەگەر ناو هێنانیشیان بێت.

هاوکات رۆژنامەنووسە سعودیەکە سەبارەت بە سزادانی رۆناڵدۆ بۆچوونێکی جیاوازی هەیە، پێیوایە مادام کارەکەی لە پەخشی راستەوخۆ نییە نابێت سزا بدرێت.

ئایە دیمەنەکە لە پەخشی راستەوخۆ دەرکەوتووە؟ ئەگەر لە پەخشی راستەوخۆ بووبێت یەکەم کەسم داوای سزادانی بکەم، بەڵام ئەگەر بە راپۆرتێکی چاودێری یارییەکەوە نەسەلمێنرێت، بەڵگاکەن تەنیا لەسەر دیمەنێک بن کە بە مۆبایل تۆمارکراوە، ئەوا نابێت سزا بدرێت، چوونکە ئەگەر وابێت دەبێت ئەم بنەمایە بۆ هەموو کەسێک پەیڕەو بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button