ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا لە بڕیارەكەی بەرامبەر دانی ئالڤێس پەشیمان بوویەوە

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بڕیارێكی بوێرانە دسنی ئالڤێسی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەكەی پەشیمان بوویەوە.

لە ماوەی رابردوودا بارسێلۆنا لە دوای بڕیارەكانی دادگا بەرامبەر دانی ئالڤێس بڕیاریدا ناوی یاریزانەكە لە نێو لیستی ئەفسانەكانی یانەكەی لا ببات.

لە پێگەی فەرمی یانەكەی ناو و وێنەی ئالڤێس لە لیستی ئەفسانەكانی یانە كەتەلۆنییەكە لابردرا.

بەڵام هەر زوو بارسێلۆنا لە دوای ئەو رەخنە زۆرانەی هاندەرانی یانەكە لەو بڕیارەی یانەكەیان گرتیان، پەشیمان بوونەوە و ناوی ئالڤێس لە لیستی ئەفسانەكانی یانەكە زیادكرایەوە.

لیستی ئەفسانەكانی بارسێلۆنا لە 102 یاریزان پێكدێت كە لە كاتی درووستبوونی یانەكەوە درێسی ئەو یانەیەیان پۆشیووە.

لە ماوەی هەشت وەرز و نیودا بۆ بارسا ئالڤێس 408 یاری كردووە و 22 گۆڵ و 105 ئەسیستی بۆ یانە كەتەلۆنییەكە كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button