ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا گۆڵپارێزێكی دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكردووە كە دوو دڵییەك لە ناو ماڵی بارسێلۆنادا درووست بووە دوای دەنگۆیەكانی رۆیشتنی مارك ئاندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی یەكەمی یانە كەتەلۆنییەكە.

لە ماوەی رابردوودا چەندین هەواڵ بڵاو بوویەوە كە باس لەوە دەكرا تێر شتیگن لە پەیوەندیكردنی بە چوار یانە گەورەكەی خولی رۆشنی سعودیەوە نزیكە.

وا بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو ئاتلێتیك بلباو لە یاریگای سان مامێسی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات.

گرێبەستەكەی تێر شتیگن لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، قەلەقییەك لە ناو بارسێلۆنادا هەیە بەهۆی دەنگۆیەكانی رۆیشتنی تێر شتیگن، هەروەها نا دڵنیایی یانەكە لە پشتبەستن بە ئیناكی پێنا گۆڵپارێزی دووەمی یانەكە.

سەرچاوە ئیسپانییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بارسێلۆنا تا ئێستا دوو گۆڵپارێزی دەستنیشان كردووە كە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكات.

ئەوەش خراوەتە روو، گۆڵپارێزەكان بریتین لە لویس ماكسیمیانۆ گۆڵپارێزی ئالمیریا و دەیڤد دی خیا گۆڵپارێزی پێشووی مانچێستەر یونایتد.

بارسێلۆنا بە 57 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button