ئه‌ڵمانیائه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

بایەرن میونخ جۆری پێکانەکەی لۆکاس هێرناندێزی ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی بایەرن میونخ لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە جۆری پێکانەکەی لۆکاس هێرناندێزی ڕاگەیاند کە لە یاری دوێنێ شەویاندا بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس تووشی هات.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی بایەرن بە پشتبەستن بە کۆتا پشکنینی پزیشکی، بەرگریکارە فەڕەنسییەکە تووشی پچڕانی بەستەرەکانی بووە لە پاژنەی قاچی ڕاستیدا. یانەکەی ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە ناوبراو پێویستی بە نەشتەرگەریی دەبێت، ئەوە بەبێ خستنەڕووی وادەی دوورکەوتنەوەی.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسیی پێشبینی کردووە تا سەری ساڵی دادێ، بایەرن ناتوانێت سوود لە تواناکانی لۆکاس هێرناندێز ببینێت.

بایەرن یاریەکەی 3-2 لە خاوەن یاریگا بردەوە و بە 9 خاڵ لە سێ یاریدا خۆی لە تۆتمهامی دووەم دوورتر خستەوە کە چوار خاڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button