ئینگلتەراگرنگترین

مان سیتی مووچەی یاریزانێکی بۆ سێ هێندە بەرز کردەوە

یاریگا –

دوای ئەوەی مانچێستەر سیتی گرێبەستی ئۆسکار بۆبی نوێ کردەوە، میدیاکان بڕی مووچەکەیان ئاشکرا کردووە کە سیتیزنس پێی دەدات.

یاریزانە نەرویجیەکە لە هاوینی ٢٠٢٦ گرێبەستەکەی بەسەر دەچوو، بەڵام بە هەست کردن بە تواناکانی و چاوەڕوانییەکان لێی، سیتی تا ساڵی ٢٠٢٩ بۆی درێژ کردەوە.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە ئینگلیزیەکان، مووچەی هەفتانەی ناوبراو بۆ ٥٠ هەزار پاوەند بەرز کراوەتەوە. ئەوەش واتا سێ هێندەی ئەوەی پێشتر لەو یانەیە وەری دەگرت.

بۆب کە هێشتا تەمەنی ٢٠ ساڵە، لە هاوینی ٢٠١٩ لە خولی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە یانە ئینگلیزیەکە. لەم وەرزەدا لە هەشت بەشداری پێکردن لە پریمەرلیگ گۆڵێکی کردووە و یەکێکیشی دروست کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button