ئەفریقا

کاپتنەکەی میسڕ ڕەتی دەکاتەوە شارەی کاپتنی بدات بە سەڵاح

یاریگا- ئەحمەد فەتحی ئەو داوایەی ڕەت کردەوە کە شارەی کاپتنی لەمەوە بدرێتە موحەمەد سەڵاحی هاونیشتیمانیی.

کاپتنەکەی ئێستای میسڕ دوای ئەوەی لەلایەن موحەمەد بەرەکاتی بەڕێوبەری هەڵبژاردەی فیرعەونەکانەوە داوای لێکرا شارەی کاپتنی بداتە سەڵاح لە هەفتەکانی فیفای دادێ، بەڵام ناوبراو ئەوەی ڕەت کردۆتەوە.

ئەو داوایەی بەڕێوبەری هەڵبژاردەکەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە حوسام ئەلبەدری ڕاهێنەری میسڕ خواستی وایە بۆ لەمەودوا سەڵاح شارەکە هەڵبگرێت. سەرەڕای پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەنێوان یاریزانەکەی ئەهلی و لیڤەرپووڵ، بەڵام خۆی بە شایستەتر زانیووە بەهۆی کاروانە دورودرێژەکەی لەگەڵ میسڕ کە لەوەتەی ساڵی 2002 تا ئێستا بەردەوامیی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button