ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول بەهێزترین سێ پاڵێوراوی بۆ شوێنگرتنەوەی سەڵاح دیاری کردووە

یاریگا –

وا دیارە موحەمەد سەڵاح و لیڤەرپوول کۆتا هەفتەکانی پێکەوەبوونیان بەڕێ دەکەن و ئەستێرە میسڕیەکە کە تەنها یەک وەرزی گرێبەستەکەی لە ئانفیڵد ماوە، ئەم هاوینەی دێت یانەکە جێ دەهێڵێت.

هاوینی پار بوو لە سعوودیەوە ئۆفەری نایاب پێشکەشی ناوبراو کرا، بەڵام بڕیاری دا بمێنێتەوە. ئێستا ڕۆیشتنی یۆرگن کڵۆپ لە کۆتایی وەرز، سەڵاحیشی خستووەتە کەڵکەڵەی ڕۆیشتن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دەیلی ستاری ئینگلیزی، لیڤەرپوول بەهێزترین سێ بژاردەی بۆ شوێنگرتنەوەی گۆڵکارەکەیان دەستنیشان کردووە. ئەوانیش هەریەکە لە نیکۆ ویلیامزی ئەتڵەتیک بیڵباو، فلۆریان وێرتزی لیڤەرکوزن و پیدرۆ نیتۆی وڵڤرهامپتنن.

ئەو سێ یاریزانە کە ئێستا لە باشترین ئاستەکانی خۆیاندان   بژاردەی مایکڵ ئێدواردزی بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەکەن و وا دیارە بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنیان، بیرۆکەیەکی نایابی لا گەڵاڵە بووە. ویلیامزی ئیسپانی تەمەنی 12 ساڵە و، وێرتزی ئەڵمانی 20 و نیتۆی پورتوگالی 24 ساڵە.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر سەرچاوە جیاوازەکان ناوی عومەر مەرمووشی هاونیشتیمانی سەڵاح و یاریزانی فرانکفۆرتی ئەڵمانیان وەک دیارترین پاڵێوراو بڵاو کردەوە.

لیڤەرپوول بۆ شوێنگرەوەی ئەفسانە میسڕیەکەی، میسڕیەکی دیکەی دەوێت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button