ئه‌ڵمانیائه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

بەهۆی پێکانەوە بایەرن میونخ گورزێکی کاریگەری بەرکەوت

یاریگا- یانەی بایەرن میونخ بە پێکانی یاریزانێکیتری گورزێکی کەمەرشکێنی بەرکەوت و خەمێکیتر بەرۆکی نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەری گرت.

لە یاری شەوی رابردوویاندا بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس کە 3-2 لە بەرژەوەندیی باڤارییەکان کۆتایی هات، لۆکاس هێرناندێزی یاریزانی لای چەپی بەرگریی، دووچاری پێکانێکی سەخت هات و بەهۆی ئازاری زۆرەوە گۆڕانکاریی پێکرا. دواتر حەسەن ساڵەحمیزیچی بەڕێوەبەری وەرزشیی بایەرن وتی: “بۆ ماوەیەکی زۆر دادەبڕێت، دەشێ چەندین هەفتە دوور بکەوێتەوە لە یاریکردن.”

کۆڤاچی ڕاهێنەریش لای خۆیەوە وتی: “هێرناندێز پاژنەی پێیدا تووشی پێکان هاتووە، دەبێت بزانین کاری کردۆتە سەر بەستەرەکانیشی یاخود نا.”

یاریزانەکە هاوینی ڕابردوو لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە ڕووی کردە بایەرنوینخ بوو بە گرانترین گرێبەستی مێژووی یانە ئەڵمانییەکە. پێکانەکەشی لە کاتێکدا بوو کە هێڵی بەرگری باڤارییەکان هەر بە هەمان هۆکار و بۆ ماوەیەکی درێژ لە تواناکانی نیکلاس سولێ بێبەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button