ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

كیلیان ئێمباپێ لەگەڵ ئەمیری قەتەڕ و سەرۆكی فەڕەنسا كۆدەبێتەوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد، كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یەكەمی یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا و شێخ تەمیم بن حەمەدی دووەم ئەمیری قەتەڕ كۆ دەبێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوە باوەڕپێكراوەكان ئاشكرایانكرد، كیلیان ئێمباپێ بە پاریس سان جێرمانی راگەیاندووە كە لە كۆتایی وەرزدا نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.

بەپێی زانیارییەكانی لۆ پاریسیان، چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ سێشەممە كیلیان ئێمباپێ لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا و ئەمیری قەتەڕ پێكەوە نانی ئێوارە بخۆن.

لە راپۆرتەكشدا هاتووە، ئێمباپێ لەگەڵ ناسر خلێفی سەرۆكی پاریس سانجێرمان ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبێت.

لە ساڵی 2022 ئێمباپێ لە پەیوەندیكردنی بە یانەی ریال مەدریدەوە نزیك بوو، بەڵام دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا هەموو شتێك گۆڕا و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ كردەوە.

لە راپۆرتەكانی پێشووتردا ئەوە خراوەتە روو كە كیلیان ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێككەوتن و لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە دەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، ریال مەدرید و یاریزانەكە لەسەر هەموو شتێك رێك كەوتوون تەنیا مافی كەسێتی نەبێت.

لەم وەرزەی لیگ وەندا ئێمباپێ بەشداری لە 21 یاری كردووە و توانیویەتی 21 گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button