ئاسیاسعودیەگرنگترین

كریستیانۆ رۆناڵدۆ سزا دەدرێت

بەهۆی رەفتاری نا وەرزشییەوە..

یاریگا –

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە و كاپتنی یانەی نەسری سعودی بەهۆی رەفتاری نا وەرزشییەوە سزا دەدرێت.

شەوی رابردوو شەباب لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەسری كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی نەسر كۆتایی هات.

لە كاتی یارییەكەدا هاندەرانی یانەی شەباب بە مەبەستی توڕە كردنی ئەفسانە پۆرتوگالیەكە هەمووان لە یاریگا ناوی مێسیان دەوتەوە.

لە دوای فیكەی كۆتایی ناوبژیوانی یارییەكە دۆن رۆناڵدۆ وەك كاردانەوەیەك بۆ قسەكانی هاندەران رەفتارێكی دوور لە وەرزشی ئەنجامدا.

كەمێك پێش ئێستا خالید رەشید رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی ریازییەی سعودی ئاشكرایكرد، لیژنەی رێككاری بە نیازە بەهۆی ئەو رەفتارەوە كریستیانۆ رۆناڵدۆ سزا بدات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سزاكەی دۆن راگیرانی بۆ ماوەی دوو یاری و هەروەها سزای داراییش دەبێت.

لە ئەگەری جێبەجێكردنی سزاكەیدا ئەوا رۆناڵدۆ لە دوو یاری داهاتووی نەسر بەرامبەر یانەكانی حەزم و رائید بێ بەش دەبێت.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە 22 گۆڵ پێشەنگی گۆڵكارانی ئەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button