ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن شوێنگرەوەی دەیڤزی دیاری کرد

ئەستێرەیەکی پێشووی ریال مەدریدە

یاریگا –

بایرن میونشن شوێنگرەوەی ئالفۆنسۆ دەیڤزی کانەدی دیاری کردووە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت، فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن تیۆ هێرناندێزی فەڕەنسی و ئەستێرەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی وەک شێنگرەوەی ئالفۆنسۆ دەیڤز یاری کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی فلۆریان، بایرن میونشن دەزانێت دەیڤز گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە، کە لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت، بۆیە نایانەوێت بەبێ بەرامبەر لەدەستی بدەن، هەر بۆیە لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری یاریزانەکە دەبن.

ئەمەش دوای ئەوە دەێت، بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس ماریۆ کۆرتیگانا لە ماڵپەڕی ئاتلێتیک، ریال مەدرید لەگەڵ دەیڤز گەیشتووەتە رێککەوتنی زارەکی تا یاریزانەکە لە هاوینی 2024 یان 2025 پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکە بکات.

بەرپرسانی مێرێنگی بە دەیڤزیان راگەیاندووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە نوێ نەکاتەوە کە لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت.

دەیڤز لە هاوینی 2019 بەبڕی 14 ملیۆن یۆرۆ، لە ڤانکۆڤەری ئەمریکییەوە گواسترایەوە بۆ بایرن، بە درێسی یانە ئەڵمانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 180 یاری کردووە، 9 گۆڵی کردووە و 28 گۆڵیشی درووستکردووە.

بەدرێسی باڤارییەکان 1 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 5 نازناوی بۆندسلیگا، 1 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 1 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، 2 نازناوی جامی ئەڵمانیا و 3 نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای بەدەستهێناوە.

ریال مەدرید و دەیڤز گەیشتنە رێککەوتن

بابەتی زیاتر

Back to top button