ئیسپانیاگرنگترین

یارییەکەی ریال مەدرید و سێڤییا دووبارە دەکرێتەوە؟

یاریگا –

پۆستێکی ناوبژیوانی پێشووی لالیگا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، مشتومڕێکی زۆری لەسەر یارییەکەی شەوی رابردووی ریال مەدرید و سێڤیا درووست کردووە پێی وایە یارییەکە دەبێت دووبارە بکرێتەوە.

لە یارییەکەی شەوی رابردووی ریال مەدرید و سێڤیا، لە خولەکی 60دا دیاز دی مێرا ناوبژیوانی یارییەکە بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت و فێرناندێز بوێرگۆ ناوبژیوانی چوارەمی یارییەکەی شوێنی گرتەوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by ESPN FC (@espnfc)

ریال مەدرید تا خولەکی 80 بەرامبەر میوانەکەی یەکسان بوو، بەڵام لۆکا مۆدریچ توانی لە خولەکی 81 گۆڵی بردنەوە تۆمار بکات و ریال مەدرید بە جیاوازی 8 خاڵ لە پلەی یەکەمدا بهێڵێتەوە.

دوای یارییەکە، ئیسترادا فێرناندێز، ناوبژیوانی پێشووی لالیگا لە تویتێکدا نووسیویەتی:

سێڤیا دەتوانێت لە خولەکی 60 بەدواوە داوای دووبارەکردنەوەی یارییەکە بکات. بەپێی رێساکانی فیدراسیۆن، ناوبژیوانی چوارەم شوێنی ناوبژیوانی ناوەڕاستی گرتووەتەوە و ئەویش بە باشی کاری کردووە، بەڵام ئەو رێگەپێدانی بەڕێوبردنی یارییەکان بە هەبوونی سیستەمی VARی نییە، بۆیە سێڤیا مافی خۆیەتی داوای دووبارە کردنەوەی یارییەکە بکات.

هەروەها ئەم ناوبژیوانە لە توییتەکەیدا بە بەڵگە هێنانەوە لەسەر یاساکانی ناوبژیوانان لە فیفا ئەم بابەتە روون کردووەتەوە.

تویتێک کە بووە جێی گوومان و ئێستا زۆرێک دەیانەوێت بزانن کە ئایا سێڤییا داوای دووبارەکردنەوەی یارییەکە دەکات یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button