ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید ژمارەیەکی مێژوویی ‘ڤار’ی شکاند

ریال مەدرید و ڤار دووانەی لەیەک دانەبڕاون

یاریگا –

ریال مەدرید ریکۆردێکی نوێی مێژووی بۆ تۆمارەکەی زیاد کرد.

لە یاری شەوی رابردووی گەڕی 26ی لالیگا لە نێوان ریال مەدرید و سێڤییا، بە هۆی رەتکردنەوەی گۆڵێکی لۆس بلانکۆس، یانە ئیسپانییەکە ریکۆردێکی نوێی تۆمار کرد.

لوکاس ڤاسکێز لە خولەکی دەیەمدا، گۆڵی پێشکەوتنی بۆ مەدرید کرد، بەڵام ناوبژیوانی یارییەکە دوای سەیرکردنەوەی گرتەکە بە یارمەتی ڤار، گۆڵەکەی بە بیانووی جووڵەیەکی توندی ناچۆ فێرناندێز لە بەرامبەر هێرشبەرێکی سێڤییا، گۆلەکەی رەتکردەوە.

تاوەکو ئێستا ریال مەدرید 25 گۆڵی بە ڤار رەتکراوەتەوە، ئەمەش بەرزترین ژمارەی گۆڵە لە مێژووی لالیگا کە بە ڤار رەتکرابنەوە.

لە دوای رووداوەکە، کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید ناڕەزایەتییەکی زۆری دەربڕی و کارتێکی زەردی وەرگرت.

فران مارتینێز، رۆژنامەنووس لە تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا ناوبژیوان 60 بڕیاری بە ڤار لە بەرامبەر ریال مەدرید گۆڕیوە.

لوکا مۆدریچ لە دوای هاتنە ناوەوە بە شەش خولەک، تاکە گۆڵی یارییەکە بە لێدانێکی بەهێز کرد، سێ خاڵی گرنگی بەخشییە کەتیبەکەی ئانچێلۆتی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button