ئیسپانیاگرنگترین

مۆدریچ بە پێشنیازەکەی ئەنچیلۆتی رازی بووە و دەبێتە راهێنەر

Yariga App

یاریگا –

مۆدریچ بە پێشنیازەکەی ئەنچیلۆتی رازی بووە و بڕیاریداوە واز لە یاریکردن بهێنێت رووبکاتە بواری راهێنەرایەتی.

خۆسێ فێلیکس دیاز رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لۆکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری ریال مەدرید بە پێشنیازەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی رازی بووە و بڕیاریداوە دوای وازهێنانی لە یاریکردن رووبکاتە بواری راهێنەرایەتی، مۆدریچ ئێستا خەریکی ئەوەیە لە کڕواتیا بتوانێت بڕوانامەیەکی راهێنەرایەتی بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی خۆی بۆ کاری راهێنەرایەتی ئامادە بکات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی دینامۆ زەگربی کڕواتی و چەند یانەیەکی سعوودی ئۆفەریان پێشکەشی مۆدریچ کردووە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو پەیوەندییان پێوە بکات، کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لۆکا لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت.

پێشتر ئەنچیلۆتی پێشنازی بۆ مۆدریچ کردبوو کۆتایی ئەم وەرزە واز لە یاریکردن بهێنێت و ببێتە ئەندامی دەستەی راهێنەرایەتی ریال مەدرید و لەگەڵ ئەنچیلۆتی دەست بە کاری راهێنەرایەتی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button