ئیسپانیاگرنگترین

لالیگا پشتیوانی خۆی بۆ سێڤییا لەدژی ریال مەدرید راگەیاند

یاریگا –

کۆمەڵەی لالیگا بڕیاریداوە لەدژی ریال مەدرید بچێتە بەرەی سێڤییا و پشتیوانی ئەو هەڵوێستەی یانەکەی ئەندەلووس بکات.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، خاڤیێر تیباس سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا بەفەرمی بڕیاریداوە بچێتە بەرەی سێڤییا و لەدژی ریال مەدرید بوەستێتەوە، ئەگەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کەناڵی ریال مەدرید بکات.

دوای ئەوەی یانەی سێڤییا دوێنێ شەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و یانەی ریال مەدریدی بەوە تۆمەتبار کرد، لە رێگای کەناڵی فەرمی خۆیەوە فشار دەخاتە سەر ناوبژیوانان و هەوڵ دەدات گومان لەسەر خاوێنی ناوبژیوانانی لالیگا دروست بکات، خاڤیێر تیباس بڕیاریدا بچێتە بەرەی سێڤییا و رایگەیاندووە ئەگەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لێکۆڵینەوە بکات، ئەوا خۆی ئامادەیە بەشداریی بکات و قسە بکات.

لەم وەرزە چەند جارێکە کەناڵی فەرمی ریال مەدرید پێش یارییەکانی لە لالیگا بە راپۆرتێک هەڵە و بڕیارەکانی ناوبژیوانی یاریی داهاتووی ریال مەدرید شرۆڤە دەکات و یانەکانی ئیسپانیا پێیانوایە یانە مەدریدییەکە دەیەوێت بەمشێوەیە فشار لەسەر ناوبژیوانان دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button