ئیسپانیاگرنگترین

نێتفلیکس دوکیۆمێنتارییەک لەسەر ڤینیسیۆس بەرهەم دەهێنێت

یاریگا –

کۆمپانیای نێتفلیکس بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە یارییەکەی ریال مەدرید و ڤالێنسیا لە مێستایا ئامادە بێت و دێکیۆمێنتاریەک لەسەر ڤینیسیوس جونیۆر بەرهەم بهینێت.

دەنگۆ و قسەو باسەکان لەسەر ئەو رووداوانەی کە لە وەرزی رابردوودا لە مێستایا بەسەر ڤینیسیۆس جونیۆردا هات لە یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر ڤالێنسیا، تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.

ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی ڤالێنسیا لە دژی ڤینیسیوس درووشمی رەگەزپەرەستیان بەکارهێنا و هەوڵیان دا ئەم یاریزانە بە سوکایەتی رەگەزپەرستانە هەراسان بکەن، فرمێسکەکانی ڤینی لە یاریگا و هەڵەی ناوبژیوان لە وەستاندنی یارییەکە مشتومڕێکی گەورەی لێکەوتەوە.

ڤینیسوس جونیۆر – یاریگای مێستایا

وابڕیارە هەفتەی داهاتوو ریال مەدرید، دوای ساڵێک لە گەڕی 27 ئەم وەرزەی لالیگا جارێکیتر بگەڕیەوە مێستایا و رووبەڕووی ڤالینسیا ببێتەوە. پێشبینیش دەکرێت کەشێکی سەخت و قورس چاوەڕێی ئەم تیپە بکات، بەتایبەتی بۆ ئەستێرە بەڕازیلییەکە، هەر بۆیە نێتفلێکس هەوڵدەدات ئەم دەرفەتە بەکاربهێنێت تاوەکوو دێکیۆمێنتاریەک سەبارەت بە سوکایەتی رەگەزپەرەستی لە دژی ڤینیسیوس بەرهەم بهێنێت.

هەروەها میدیاکانی ئیسپانیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پلانیان هەیە لە یاریگای ڤالێنسیا ئامادە ببن تاوەکوو بتوانن فیلم و راپۆرتی سەرنجڕاکێش و تایبەت لەسەر ڤینیسیۆس ئامادە بکەن، کە بێ گومان لەلایەن زۆرێکەوە پێشوازی لێدەکرێت.

ریال مەدرید و ڤالێنسیا لە بەرواری 3ی مانگی داهاتوو لە مێستایا کاتژمێر 23:00 لە گەڕی 27 خولی لالیگا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button