ئیسپانیاگرنگترین

ئانچیلۆتی: ئامۆژگاری كه‌س ناكه‌م

گوله‌ر بەهۆی پێکانەوە کاتێکی زۆری لەدەستداوە

یاریگا –

کارلۆ ئانچیلۆتی لە پێشبینی یارییە گرنگەکەی یانەی سیڤییا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەبەردەم میدیاکاندا دەرکەوت دۆخی یانه‌ی ریال مەدرید شیكرده‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ماركا لێدوانی كارلۆ ئانچێڵۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بڵاوكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت، لە کاتێکداین پێویستمان بە خاڵە، ده‌بێت سوود له‌ ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرین، تیپەکەم لەم هەفتەیە کاری باشی کردووە، کاتمان هەبووە و هیوادارین بتوانین بە باشترین ئاستی خۆمان به‌رامبه‌ر سێڤیا ده‌ربكه‌وین.

له‌ باره‌ی كه‌می به‌شداریكردنی ئارده‌ گوله‌ر رایگه‌یاند، من ئەو ١١ یاریزانە هەڵدەبژێرم كه‌ بۆ یارییه‌كه‌ پێویستمه‌، ئاردا گوله‌ر بەهۆی پێکانەوە کاتێکی زۆری لەدەستداوە، ئەو زۆر لاوه‌، ده‌بێت ئارام بگرێت.

له‌ باره‌ی گەڕانەوەی کرۆس بۆ هەڵبژاردەی ئه‌ڵمانیا راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ گوتی، پێی گوتم کە دەگەڕێتەوە، کاریگەری لەسەر ئاستی ئەم وەرزەی نابێت، هەمووان سەرنجیان لەسەر ئەم وەرزەیە، داهاتووش ناتوانرێت بزانرێت، کاریگەری لەسەر ئاستی بەرزی لەگەڵ ڕیال مەدرید نابێت و من ئامۆژگاری کەس ناکەم، ئەو کوڕم نییە تاكو ئامۆژگاری بكه‌م، دەتوانم ته‌نها ئامۆژگاری کوڕەکەم بکەم.

ئانچێلۆتی باسی له‌ مێندی كردوو رایگه‌یاند، مێندی هەموو شتێکی هەیە، توانای بەرگریکردن و كۆنترۆڵكردنی نایابه‌، زۆر بە باشی مامەڵە لەگەڵ كه‌م و كورییه‌كان دەکات.

راهێنه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌درید ستایشی ڤینیسیۆسی كرد و رایگه‌یاند، پێموایە ڤینی دەتوانێت له‌ زۆر شوێن یاریی بكات، نەک ته‌نها وه‌ك هێرشبەری ناوەڕاست، بەڵکو لە هه‌ردوو باڵی  هێرشبەریشدا ده‌توانێت یاریی بكات، زۆر ئاسوودەیە، زۆر پێشکەوتووە، ده‌مه‌وێت له‌و شوێنه‌ یاریی بكات كه‌ زۆر ئاسوودەیه‌.

له‌باره‌ی داهاتووی مۆدریچ رایگه‌یاند،مۆدریچ لە داهاتوودا چی دەکات نازانم، من لەگەڵ رۆژنامەنووسان باسی بابه‌ته‌ کەسییەکان ناکەم.

باسی گه‌رانه‌وه‌ی رامۆسی بۆ یاریگای سانتاگۆ كرد و گوتی، رامۆس دەگەڕێتەوە بێرنابیۆ بە سۆزێکی زۆرەوە پێشوازی لێده‌كه‌ین، ئەو شایەنی ئەوەیە، چونکە ئەفسانەیە، کاپتنێکی خەیاڵی بووە، نموونە بووە، رێزی لێده‌گرین.

بابەتی زیاتر

Back to top button