ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر سێڤییا

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر سێڤییا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سێڤییا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 26ی لالیگای ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە ریال مەدرید لە تواناكانی چەندین ئەستێرەی بێ بەش دەبێت ئەوانیش بریتین لە دانی كارڤاخال، ئێدوارد كاماڤینگا، جود بێڵینگهام، خۆسێلو، دەیڤد ئالابا، ئیدێر میلیتاو و تیبۆ كۆرتوا.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: لونین

هێڵی بەرگری: ڤاسكوێز ، ناچۆ، رودیگەر، مێندی

هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، چوامینی ، كروس ، براهیم دیاز

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ، ڤینیسیۆس

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 62 خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و سێڤییاش بە 24 خاڵ لە ریزبەندی پازدەیەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button