ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

سێرجیۆ رامۆس هەڕەشە لە ریال مەدرید دەكات

یاریگا –

سێرجیۆ رامۆس، بەرگریكاری ئێستای یانەی سێڤییای هەمان وڵات و پێشووتری یانەی ریال مەدرید هەڕەشە لە یانە كۆنەكەی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سێڤییا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 26ی لالیگای ئیسپانیا.

پێش یارییەكە سێرجیۆ رامۆس لە هەژمارە تایبەتیەكانی خۆی پەیامێكی بڵاوكردەوە، لە پەیامەكەیدا هاتووە:

لە دوای چەندین ساڵ، تایبەتترین یاری بەهەمان ئامانجی هەمیشەیی، بردنەوە.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2021 سێرجیۆ رامۆس ریزەكانی ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد.

لە دوای ئەو كاتەوە یەكەمجارە سێرجیۆ رامۆس بگەڕێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لە دژی یانەكەی پێشووتری یاری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button