ئیسپانیا

ریال مەدرید بەهۆی کۆنسێرتێک داوا دەکات کاتی یارییەکی لە لالیگا بگۆڕدرێت

یاریگا –

ریال مەدرید بەهۆی کۆنسێرتێکی تایلۆر سویفت داوا دەکات کاتی دوایین یاریی ئەم وەرزەی لە لالیگا پێشبخرێت.

ماڵپەڕی زە ئەتلەتیکی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داوای کردووە کاتی یارییەکەی لە دوایین گەڕی ئەم وەرزەی لالیگا دەستکاریی بکرێت و رۆأێک زووتر یارییەکەی بکات، کە وابڕیارە رۆژی 24ـی مایۆ/ئایار ریال مەدرید لە دوایین گەڕی ئەم وەرزەی لالیگا میوانداریی ریال بێتیس بکات.

ریال مەدرید داوا دەکات رۆژێک زووتر یارییەکەی بەرامبەر بێتیس بکات، بۆ ئەوەی بتوانن ئامادەکاریی باشتر بۆ کۆنسێرتە چاوەڕوانکراوەکەی تایلۆر سویفت گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی بکەن، کە وابڕیارە رۆژی 30ـی مایۆ/ئایار لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ساز بکرێت.

لەبەرئەوەی ریال مەدرید کێبڕکێ لەسەر نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا دەکات و شەش خاڵ لەپێشەوەی جیرۆنا دێت و پێشەنگی لالیگای گرتووە، بێتیسیش رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی بلیتێکی وەرزی داهاتووی یۆرۆپالیگ دەکات، ئەستەمە کۆمەڵەی لالیگا بەم داواکارییەی یانە مەدریدییەکە رازی بێت، چونکە ئەوکات ئەنجامی یارییەکە کاریگەری لەسەر رێڕەوی کێبڕکێیەکانی خولەکە دەبێت، بۆیە ناچار دەبێت لە هەمان رۆژ و کاتی یارییەکانی دیکەی خولەکە ئەو یارییەش بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button