ئیسپانیافه‌ره‌نسا

ئێمباپێ دەیەوێت رێکۆردی کریستیانۆ رۆنالدۆ بشکێنێت

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی پاریس سانجێرمان، دەیەوێت ریکۆردی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە رۆژی ناساندنی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بشکێنێت.

دەبێت لە ئێستاوە ئێمباپێ بە یاریزانی وەرزی داهاتووی ریال مەدرید بزانین، هەروەها دوێنێ فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی دووپاتی کردەوە زۆری نەماوە تاوەکوو گرێبەستەکەی ئێمباپی بە فەرمی بکرێت.

کاتی پێشکەش کردنی کریستیانۆ بە هاندەران لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ

بەگوێرەی رۆژنامەی ئێل چیرینگیتۆ، کیلیان ئێمباپێ بە کەسە نزیکەکانی خۆی راگەیاندووە کە حەز دەکات لە رۆژی ناساندنی، بێرنابیۆ پڕ بێت لە هاندەر و تەنانەت ریکۆردی ناساندنی 80 هەزار هاندەری رۆناڵدۆ لە مانگی تەمموزی 2009 بشکێنێت. هەر ئەو رۆژەی رۆناڵدۆ پێش ئەوەی بچێتە ناو بێرنابیۆ، ئەوەندە سەرسام بوو بە پێشوازی هاندەران کە پرسیاری کرد، ئایا بڕیارە ئەمڕۆ یاریی بکرێت.

بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، ئێمباپێ گووتویەتی کە پێش یۆرۆی 2024 دەیەوێت ئاهەنگی ناساندنی بۆ بکرێت تاوەکوو بتوانێت بەبێ هیچ نیگەرانییەک پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنساوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button