ئیسپانیاگرنگترین

بێڵینگهام وادەی چاکبوونەوەی کورت دەکاتەوە

یاریگا –

بێڵینگهام بەر لەو وادەیەی بۆ دیاریکرابوو دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

دوو هەفتە لەمەوبەر لە یارییەکانی گەڕی 24ـی لالیگا، ریال مەدرید رووبەڕووی جیرۆنای رکابەری بووەوە و 4-0 یارییەکەی بردەوە، جود بێڵینگهام دوو گۆڵی تیپەکەی کرد، بەڵام لە خولەکی 57 بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت.

پێشبینی دەکرا بەهۆی ئەو پێکانە ئەستێرە ئینگلیزەکە تا یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بە لایپزیگ نەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

بەڵام رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، وادەی چاکبوونەوەی بێڵینگهام کورت بووەتەوە، پێشبینی دەکرێت جود بتوانێت بۆ یارییەکەی ڤاڵێنسیا لە یارییەکانی گەڕی 27ـی لالیگا بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

جود دوێنێ هەینی گەڕایەوە مەشقەکانی یانەکەی، لەسەر چیمەن بە تۆپەوە مەشقەکانی کرد، ئەمەش ئاماژەی باشن بۆ باشبوونی دۆخی یاریزانەکە و نزیکبوونەوەی لە گەڕانەوەی بۆ یاریکردن.

هاوکات هەر بەپێی مارکا، جود یەک ملیمەتر دووربووە لەوەی تووشی هەمان پێکانی سەختی هاوشێوەی پێکانەکەی ڤینیسیۆس ببێت کە لە 2019 بەرامبەر ئەیاکس تووشی بوو، کە ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەو هۆیە زیاتر لە دوو مانگ لە یاریکردن دوورکەوتەوە.

بێڵینگهام لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 29 یاری بۆ ریال مەدرید کردووە و بەشداری 28 یاری کردووە، 20 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button