ئیسپانیاگرنگترین

بە هۆکارێکی مرۆییەوە؛ یاریی نێوان ڤالێنسیا و گرانادا دواخرا

دواتر بڕیار لەسەر کاتی یارییەکە دەدرێت

یاریگا –

یاریی نێوان ڤالێنسیا و گرانادا لە لالیگا دواخرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە، یارییەکەی ڤالێنسیا لە بەرامبەر گرانادا بکرێت، بەلام بە هۆی سووتانی باڵەخانەیەک، یارییەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

دوێنێ ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەیەکی 14 نهۆمی بەربوو، تاوەکو ئێستا تەرمی هەشت کەس دۆزراوەتەوە، ئەمەش وایکرد لە هەرێمی ڤالێنسیا سێ رۆژ ماتەمینی رابگەیێندرێت و یانەکەش داوای دواخستنی یارییەکەشی لە کۆمەڵەی لالیگا کرد.

لە بەیاننامەیەکدا ڤالێنسیا بڵاویکردەوە

هاوتەریب لەگەڵ راگەیاندنی سێ رۆژ ماتەمینی لە هەرێمی ڤالێنسیا، ئێمە وەک یانەی ڤالێنسیا ئاڵاکانمان بۆ نیوە دادەبەزێنین و هەروەها ئامادەین بە هەموو شێوەیەک یارمەتی لایەنە خزمەتگوزارییەکان بکەین.

ڤالێنسیا لە پلەی هەشتەمی لالیگادا دێت و 36 خاڵی کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button