ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەكانی سعودیە دی برۆینیان دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان زانیاری نوێیان سەبارەت بە داهاتووی كێڤن دی برۆینی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی دی برۆین لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی تایمز چوار یانەی گەورەی سعودیە هەوڵی بەدەستهێنانی واژۆی كێڤن دی برۆین دەدەن.

بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، یانەكانیش بریتین لە هیلال، نەسر، ئیتیحاد و ئەهلی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەر چوار یانەكەی گۆڵدروستكارە بەلجیكیەكە لە پێشینەی خواستەكانیان دادەنێن.

لەم وەرزەدا دی برۆین لە 10 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا بەشداری كردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ درووست بكات و دوو گۆڵیش بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button