ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی فێدریکۆ پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی کرد

یاریگا –

بە شێوەیکی فەرمی فێدریکۆ رێدۆندۆ پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی کرد.

کەمێک لەمەوبەر ئینتەر مەیامی بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ فێدریکۆ رێدۆندۆی یاریزانی پێشووی ئەرجەنتینۆس جونیۆرز گەیشتوونەتە رێککەوتن و ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینییەکە پەیوەندی بە یانەکە کردووە.

گرێبەستەکەی رێدۆندۆ لەگەڵ مەیامی تا هاوینی ساڵی 2027 دەبێت، بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەشی لەگەڵدا دەبێت.

تێچووی گرێبەستەکە لەسەر یانە ئەمریکییەکە 8 دۆلارە، هاوکات بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە هەرکاتێک مەیامی یاریزانەکە بفرۆشێت، ئەرجەنتینۆس جونیۆرز %15ـی پارەی گواستنەوەکەی پێدەدرێت.

فێدریکۆی تەمەن 21 ساڵان بە درێسی یانە ئەرجەنتینییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 58 یاری کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button