ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئاڕنۆڵد لە پێکهاتەی لیڤەرپووڵ دوورخرایەوە بۆ یاری بەرامبەر جێنیک

یاریگا- بە فەرمی ئالیکساندەر ئاڕنۆڵدی یاریزانی لیڤەرپووڵ لە پێکهاتەی یانەکە دوورخرایەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی جێنیک.

ئاڕنۆڵد دووچاری پەتای ڤایرۆسیی بووە و بەو هۆیەشەوە ناتوانێت گەشتی بەلجیکا بکات و بۆ یاریەکەی سبەی شەویان لە گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.

ڕێدز لە کۆمەڵەی پێنجەمە. لە دوو یاری ڕابردوودا سێ خاڵی کۆ کردۆتەوە لە دوای دۆڕاندن و بردنەوەیەک، پلەی دووەمی گروپەکەیە دوای ناپۆلی. ساڵسبۆرگیش سێ خاڵی هەیە و پلەی سێهەمە. هەرچی جێنیکە، بە تاکە خاڵێکەوە لە کۆتایی کۆمەڵەکە دەبینرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button