ئاسیاسعودیەگرنگترین

رۆنالدۆ قۆرمەسەبزی خۆرە؟

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە زۆر حەزی لە خواردنی ئێرانییە

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسڕ لە ریاز، پێشوازی پۆلێک لە دۆستە دێرینەکانی کرد.

ئەمشەو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، هیلال میوانداری سێپاهان دەکات. یانە سعودییەکە لە یاری چووندا، بە ئەنجامی 1-3 سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو.

رۆناڵدۆ دەستەی راهێنەرانی سێپاهانی بانگهێشتی یارییەکەی دوێنێ شەو بەرامبەر فەیحا کرد و لەوێ چاوی بە خۆسێ مۆرایس، راهێنەری پۆرتوگالی یانە ئێرانییەکە کەوت و باسی کۆمەڵێک بیرەوەرییان کرد.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لویس کاسترۆ لەگەڵ دەستەی راهێنەرانی سێپاهان

رۆناڵدۆ شەوی رابردوو تیمەکەی گەیاندە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، دوای بردنەوەیان بە ئەنجامی 3-0 لە کۆی هەردوو یارییەکە.

پێدەچێت، ئەستێرە پۆرتوگالییەکە زۆر حەزی لە خواردنی ئێرانی بێت. میدیاکانی نزیک لە یانە ئێرانییەکە بڵاویانکردووەتەوە، رۆناڵدۆ بە پێکەنینەوە بە راهێنەری سێپاهانی گوتووە

بۆچی قۆرمەسەبزیت لەگەڵ خۆت نەهێناوە؟

کریستیانۆ لەگەڵ فەردین فەقیحی، وەرگێری خۆسێ مورایس

خۆسێ مۆرایس کە بۆ ماوەی سێ ساڵ یاریدەدەری ژۆزێ مۆرینیۆ بوو لە ریال مەدرید، دەرفەتی کارکردنی لەگەڵ ئەستێرە گەورەکەی جیهان کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەبووە و لەدوای ئەم کاتەوە جارێکیتر شەوی رابردوو یەکتریان بینیەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button