ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لاوتارۆ: نزیك بووم لەوەی پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆ مەدرید بكەم

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی باس لە یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات.

شەوی رابردوو ئینتەر میلان لە یاریگای جیۆزێپی میازای تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدریدی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.

تاكە گۆڵەكەی ئینتەر لەلایەن ماركۆ ئارناتۆڤیچ لە خولەكی 79 یارییەكەدا تۆمار كرا.

لە دوای یارییەكە لاوتارۆ مارتینێز گوتی:

 یارییەکی گرنگ بوو بۆ ئێمە، ناچار بووین هەوڵبدەین ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەستبهێنین، هەروەها دەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربکەین، بەڵام گرنگ ئەوەیە توانیمان جیاوازی درووستبكەین.

ئارناوتۆڤیچ یاریزانێكی بە ئەزموونە و كاروانێكی نایابی هەبووە، نەك وەك كاپتن بەڵكو وەك هاوڕێیەك، تەنیا پێم دەگوت كە پێوویستە ئارام بێت.

بەردەوام بوو گوتیشی:

ئێمە گەشە دەکەین و بەرەو پێشەوە دەچین، ئەم گروپە زۆر باشە و زۆر دڵخۆشم کە لێرەم، لە ساڵی رابردووەوە گۆڕانکاری زۆرمان بەسەردا هاتووە و یاریزانە نوێیەکان بە باشی خۆیان دەگونجێنن، دەبێت بەم شێوەیە بەردەوام بین.

دەربارەی ئاتلێتیكۆ مەدرید گوتی:

لە ساڵی 2018 زۆر نزیك بووم لەوەی گرێبەست لەگەل ئاتلێتیكۆ مەدرید واژۆ بكەم، بەڵام ئەوە رووینەدا و هاتمە ئێرە، زۆر دڵخۆشم بەوەی شتەكە بەمشێوەیە و لە ئینتەر میلان كۆتایی هات، من شەش ساڵە لێرەم و بەڕاستی دڵخۆشم.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 13مانگی داهاتوو ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئینتەر میلان بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button