ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بی بی سی : لەبەر ئەم هۆکارە راگەیاندنی ئێمباپێ بۆ مەدرید دوادەکەوێت

تۆڕی هەواڵی بی بی سی ئاشکرایدەکات کە بە هۆکارێک راگەیاندنی ئێمباپێ بۆ ریاڵ مەدرید دوادەکەوێت.

بی بی سی ئەوەی دووپاتکردووەتەوە ئێمباپێ لەگەڵ مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی بەڵام بەفەرمی راناگەیەندرێت تا ئەو کاتەی بە تەواوی چانسی ئەوە نامێنێت ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی یەک ببنەوە.

لە کاتی ماڵئاوایی یانەیەکیان لەو خولەدا، چاوەڕواندەکرێت بە ماوەیەکی کەم دوای ئەوە بەفەرمی هەواڵەکە رابگەیەندرێت.

هەموو سەرچاوەکان لەسەر ئەوە کۆکن، ئێمباپێ بە مووچەی 15-20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مەدریدەوە دەکات بە گرێبەستێک تاوەکو 2029 و لەگەڵ پاداشتێکی گەورەی واژۆکردنی گرێبەستەکەی و چەند پاداشتێکی دیکە بەپێی ئاست و ئەنجام.

بابەتی زیاتر

Back to top button