گرنگترینیاریگا

مۆرینهۆ: کڵۆپ گۆشتى سوورى دەویست بەڵام ماسى هاتە پێش!

یاریگا – دواى کۆتاهاتنى یارى مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپووڵ، وەک هەمیشە لێدوان و سەرنجە سەیرەکانى مۆرینهۆ لەمەڕ یارییەکە بوونە سەردێڕى ڕاگەیاندنە جیهانییەکان.

خۆزێ مۆرینهۆ، ڕاهێنەرى پێشووى شەیتانە سوورەکان کە وەک شیکەرەوەى یارییەکەى دوێنێ شەو لەسەر شاشەکانى سکاى سپۆرتس کەوتە بەرچاوان، بەچەند لێدوان و توانجێک بۆچوونى خۆى بۆ یارییەکە خستەڕوو و پێیوایە کڵۆپ لەبەرامبەر بەرگرییە “پتەو”ەوەکەى مانچێستەردا شکستى هێنا.

سپێشەڵ وەن بەردەوامى دەدات بەقسەکانى و دەڵێت:

کڵۆپ لیستەکەى بەدڵ نەبوو، گۆشتى سوورى دەویست بەڵام ماسى هاتە پێش! بۆیە دڵخۆش نەبوو. کڵۆپ حەز بەوە دەکات کە یارى لەگەڵ یانەیەک بکات هەلى ئەوەى پێبدات هێرشى هەڵگەڕاوە بەرێت، بێگومانیش مانچێستەر یونایتد کە لەو کاتەدا تواناکانى سنووردارە، یارییەکى جیاواز لەمەیان کردوو و بەرگریەکى پتەویان کرد لەدواوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button