جیهانگرنگترین

سوارێز نهێنییەکی ریال مەدرید لەگەڵ بێنزێما باس دەکات

یاریگا –

لە دیمانەیەکی نوێیدا لویس سوارێز چەند نهێنیەکی شۆکهێنەر دەدرکێنێت کە بە لای هاندەرانی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدریدەوە بۆمبێکە بە پێوانەی زۆر قورس.

سوارێز کە ئێستا لە ئینتەر میامی لەگەڵ هاوتیمە دێرینەکانی وەک مێسی و ئالبا و بۆسکێتس یەکیان گرتووەتەوە، لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ La Mesa باس لەو خواستە زۆرەی دەکات کە سەروەختێک ڕیاڵ هەیبووە بۆ گواستنەوەی و لە بەرامبەردا فرۆشتن و دەستبەرداربوون لە بنزیمە. هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە کە ماوەی چوار ساڵی 2011-2014ی پڕ لە درەوشانەوەی بینی لەگەڵ لیڤەرپوول، دەڵێت

بریکارەکەم قسەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کرد. پێش مۆندیالی ٢٠١٤ ریاڵ دەیویست گرێبەست لەگەڵ من واژۆ بکات و لەو ڕووەیشەوە هەموو شت بە ئاراستەی دروستدا دەرۆیشت. لە بەرامبەر ئەمەدا دەیانویست بنزیمە بە ئارسیناڵ بفرۆشن.

بۆ بیرهێنانەوە، کەریمە کە ساڵی ٢٠٠٩ پەیوەندی بە شاهانەکانەوە کرد، چەند ساڵی سەرەتای گرفتی بۆ دروست بوو لە خۆگونجاندن لەگەڵ مەدریدیەکان، ئەوە بەتایبەت لە سێبەری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆدا. بە جۆرێک لە ساڵی یەکەمیدا تەنها هەشت گۆڵ و، لە دووەم ساڵیشیدا ١٥ گۆڵی بۆ قەڵای سپی تۆمار کردبوو

سوارێز درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت

کە جامی جیهانی دەستی پێکرد، بارسێلۆنا هاتە کێبڕکێکەوە و، منیش زۆر بە ڕوونی بارسام هەڵبژارد. دوای نیازەکانی بارسێلۆنا، ڕیاڵ خواستی منی نەما و تۆزێک کشایەوە. بۆ منیش بارسێلۆنا مایەی قایلبوونم بوو. لە کۆتاییدا من هەردوو بژاردەکەم لە بەردەست بوو، بەڵام بلاوگرانام هەڵبژارد چوونکە ئەوە خەونم بوو.

لۆزیتۆ تا ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ کەتەلۆنییەکان مایەوە. لەوێ گرنگترین نازناوەکانی بردەوە کە دیارترینیان چوارجار پاڵەوانی لالیگا و چامپیۆنزلیگی ٢٠١٤-٢٠١٥ بوو. هەرچی هێرشبەرە فەرەنسیەکەیە، بە تێپەڕبوونی کات تواناکانی خۆی سەلماند و تا بوونی بە دووەم گۆڵکاری شاهانەکان و چنینەوەی سێ نازناویتری لالیگا و پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ و زۆر دەستکەوتیتر. لە ٢٠٢٣ بە یەکجاریی مەدریدی جێ هێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button