ئاسیائه‌مریکاگرنگترین

مێسی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و دەڵێت: درۆیە من پەیوەندیم بە سیاسەتەوە نییە

یاریگا –

مێسی پەیامێکی ڤیدیۆیی لەبارەی بەشداریی نەکردنی لە یارییەکەی هۆنگ کۆنگ بڵاوکردەوە و دەڵێت :’ئەم درۆ و بوختانانە راست نین گوایە من لەبەر هۆکاری سیاسی یاریم نەکردووە’.

لیۆنێل مێسی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لەبارەی بەشداریی نەکردنی لە یارییەکەی هۆنگ کۆنگ دەڵێت :’دوای یارییەکەی هۆنگ کۆنگ چەندان قسە و قسەڵۆکم خوێندەوە و بیست، ئەم پەیامە ڤیدیۆییەم تۆمارکرد بۆ ئەوەی ئەو چیرۆکە هەڵبەستراوانە بەدرۆ بخەمەوە، هەمووان دەزانن من حەز دەکەم لە هەموو یارییەک بەشداریی بکەم، گوێم لێبوو هەندێک کەس دەڵێن گوایە من لەبەر هۆکاری سیاسی و چەند هۆکارێکی دیکە بەشداریی یارییەکەم نەکردووە، ئەم قسانە دوورن لە راستییەوە، من چەندین جار سەردانی ژاپۆن و چینم کردووە، لە سەرەتای کاروانی وەرزشیمەوە چەندین جار چوومەتە چین و پەیوەندییەکی بەهێزم لەگەڵ چین هەیە، لەوێ یاریی، دیمانە و چالاکیم هەبووە، لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئارجێنتینا چەندین یاریم لەوێ کردووە’،

هەروەها لیۆ دەڵێت :’وەکو لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە گوتم، من لە ماسوڵکەکانم تووشی هەوکردن ببووم، لە یاریی یەکەمم لە سعوودیە هەوڵمدا ئەگەر تۆزێکیش بێت یاریی بکەم، بەڵام تەندروستیم بۆ یاریی دواتر خراپتر بوو، رۆژێک پێش یارییەکەمان لە هۆنگ کۆنگ هەوڵمدا لەپێناوی ئەو هاندەرانەی لە یاریگا ئامادە ببوون بەشداریی راهێنانەکان بکەم، ئەوەی لەدەستم هات کردم، لەگەڵ منداڵان سەردانی نەخۆشخانە وەرزشییەکانم کرد، بەڵام هەرچەند هەوڵمدا نەمتوانی یاریی بکەم، ئەگەر پشتگوێم بکردبا خراپتر دەبووم’.

لە سەرەتای کاروانی وەرزشیمەوە چەندین جار چوومەتە چین و پەیوەندییەکی بەهێزم لەگەڵ چین هەیە، لەوێ یاریی، دیمانە و چالاکیم هەبووە، لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئارجێنتینا چەندین یاریم لەوێ کردووە.

مێسی دەشڵێت :’بۆ یارییەکەی دواتر لە ژاپۆن هەستم کرد تەندروستیم باشترە، بۆیە بەشداریی یارییەکەم کرد، بەڵام دەمەوێت دووپاتی بکەمەوە، خۆشەویستییەکی زۆرم بۆ گەلی چین هەیە و هەمیشە ئەو هەست و سۆزەم بەرامبەر چین دەپارێزم، هیوادارم بەمزووانە بتانبینمەوە و رێزی و خۆشەویستیم بۆ ئێوە’.

دوای ئەوەی مێسی لە یارییە دۆستانەکەی ئینتەر مەیامی لە هۆنگ کۆنگ بەرامبەر ئەستێرەکانی هۆنگ کۆنگ بەشداریی نەکرد، هاندەران ناڕەزایەتییان دەربڕی و بەشێکیان رەخنەیان لە میسی گرت، بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبوو لە یارییەکە بەشداریی بکات، لەکاتێکدا لە سعوودیە و ژاپۆن لەماینی گەشتی یانەکەی یاریی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button