فه‌ره‌نساگرنگترین

بە بەڵگە، نێیمار حەز دەکات قسە بە ئێمباپێ بگوترێت

یاریگا –

نێیمار لە ئینستاگرام بە لایککردنی پۆستێک کە تیایدا رەخنەی توند لە ئێمباپێ گیراوە، هەرا دەنێتەوە و بەوە تۆمەتبار دەکرێت حەز دەکات رەخنە لە هێرشبەرە فەرەنسییەکە بگیرێت.

لە ئینستاگرام نێێمار داسیلڤا یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان لایکی پۆستێکی کردووە، تیایدا رەخنە لە کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمان گیراوە و بەوە تۆمەتبار کراوە هۆکار بووە بۆ بەڕێکردنی چەندان ئەستێرەی گەورەی یانەکە.

لەو پۆستەدا هاتووە :’نابێت هیچ یاریزانێک لەسەرووی یانەی پاریس سانجێرمان بێت و لە یانەکە گەورەتر و گرنگتر بێت، کاتێک بەرپرسانی یانەکە زۆرترین ئەستێرەیان لە یانەکە کۆکردەوە و خەریکبوو یانەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەش دەکرد، یاریزانە فەرەنسییە خۆبەزڵزانەکە دۆخەکەی شڵەژاند، هەستی دەکرد خەریکە جێگای لە یانەکە نابێتەوە، لەوکاتەی زۆربەی یاریزانانی یانەکە بە زمانی ئیسپانی قسەیان دەکرد، ئێمباپێ هەڕەشەی رۆیشتنی لە یانەکە کرد، بووە هۆی ئەوەی زۆربەی ئەو یاریزانانەی ئەو کەیفی پێیان نایەت بەڕێبکرێن، چەند یاریزانێکی فەرەنسی بهێنرێنە یانەکە کە ئەو دەیەوێت’.

المنشور على

هەروەها لە پۆستەکەدا هاتووە :’لەکواتەی پاریس سانجێرمان هەموو شتێکی کرد بۆ ئەوەی هەموو شتێک لە یانەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێمباپێ بێت، تاوەکو دڵی رابگیرێت، ئێمباپێ هات بە یانەکەی گوت کۆتایی ئەم وەرزە بە گرێبەستێکی ئازاد ریزەکانی یانەکە بەجێدەهێڵێت، لە کۆتاییدا هەر ئەوە بۆ پاریس سانجێرمان مایەوە’.

هاوینی رابردوو نێیمار داسیلڤا ریزەکانی پاریس سانجێرمانی بەجێهێشت و لیۆنێل مێسیش گرێبەستەکەی نوێ نەکردەوە، بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئەوروپا ئێمباپێ بە یانەکەی راگەیاندووە هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکە بەجێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button