ئینگلتەراگرنگترین

هۆیلوند… لە درەوشانەوە بۆ دونیای ڕیکۆردەکان

یاریگا –

راسموس هۆیلوند بەردەوامە لە پیشاندانی توانا گۆڵکارییەکانی و ئەمشەویش بە دووانەیەک بوو بە فریادڕەسی مانچستەر یونایتد.

لە هەفتەی ٢٥ی خولی ئینگلیزیدا مان یو بوو بە میوانی لوتن تاون و دوای تێپەڕینی تەنها حەوت خولەک هێرشبەرە دانیمارکییەکە دوو گۆڵی تۆما کرد و تا کۆتایی پارێزگارییان لە ئەنجامەکە کرد ئەگەرچی گۆڵێکیشیان لێ کرا.

بە هەژاندنی تۆڕی لوتن تاون، هۆیلوند بوو بە بچووکترین (٢١ ساڵ و ١٤ رۆژ) یاریزانی مێژووی پریمەرلیگ بتوانێت شەش یاریی گۆڵ بکات. پێشتر ئەو ریکۆردە بەناوی جەو ویڵلۆکی ئارسیناڵەوە بوو کە لە تەمەنی ٢١ ساڵ و ٢٧٢ رۆژی خۆیدا توانیبوو ئەو کارە ئەنجام بدات.

مانچستەر بە سەرکردایەتی هۆیلوند هیوای گەشتنیان بە چامپیۆنزلیگ بۆ گەڕاوەتەوە. لە پلەی شەشەمی ریزبەندیەکە دێن بە جیاوازیی پێنج خاڵ لەگەڵ ئەستۆن ڤێلای چوارەم و سێ خاڵ لەگەڵ تۆتنهامی پێنجەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button