ئیسپانیاگرنگترین

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ریاڵ مەدریده‌ بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ سوپرایزی تێدایه‌

یاریگا –

ئەمڕۆ لە گەڕی 25ی لالیگا ریال مەدرید لە یاریگای تێرێزا ریڤێرۆ رووبەڕووی رایۆ ڤاییکانۆ دەبێتەوە، پێشبینی ده‌كرێت مۆدریچ بگه‌رێته‌وه‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی.

له‌ راهێنانه‌كانی ریال مه‌درید هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان، تیبۆ کۆرتوا – دەیڤد ئالابا – ئیدەر میلیتاو – فێرلاند مێندی – ئەنتۆنیۆ رودیگەر – جود بێلینگهام به‌شدارییان نه‌كرد.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، بڕیارە لۆکا مۆدریچ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌شداری یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر رایۆ ڤاییكانۆ بكات.

رۆژنامه‌كه‌ پێکهاته‌ی چاوەڕوانکراوی ریال مەدرید بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ بەم شێوەیەی بڵاوكردۆته‌وه‌.

گۆڵپارێز: ئەندرێ لونین.

هێڵی بەرگری: دانی کارڤاخال – ئۆرێلیان چۆامینی – ناچۆ فێرناندێز – فیران گارسیا.

هێڵی ناوەڕاست: ڤاڵڤێردی – ئێدواردۆ کاماڤینگا – لۆکا مۆدریچ – برایم دیاز.

هێڵی هێرشبەر: رۆدریگۆ – ڤینیسیۆس جونیۆر.
ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی لالیگایه‌، رایۆ ڤالیکانۆش بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پلەی پازدەمینه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button