فه‌ره‌نساگرنگترین

ئینریکی بڕیارەكه‌ی سەبارەت بە ئێمباپێ رووندەکاتەوە

بابەتەکە سادەیە بەڵام روونکردنەوەی قورسە

یاریگا –

لویس ئێنریکی رەتیکردەوە هیچ ناكۆكیه‌ك لە نێوان خۆ و کیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی تیپەکەدا هەبێت.

ئینریکی راهێنەری پاریس سانجێرمان بۆ کەناڵی پلەسی فه‌ڕه‌نسی گوتی، پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ ئێمباپێ هەیە، هیچ کێشەیەکیش لە نێوانماندا نییە، به‌شدارینه‌كردنیشی وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی به‌ پلانی من هه‌یه‌.

راهێنەرە ئیسپانییەکە بڕیارەکەی بۆ دانانی ئێمباپێ لەسەر کورسی یەدەگ روونکردەوە گوتی، بابەتەکە سادەیە بەڵام روونکردنەوەی قورسە، پێویست بوو وزەی هەندێک یاریزان بپارێزین، به‌تایبه‌ت چوارشەممەی رابردوو یارییەکی بەهێزمان لە چامپیۆنزلیگ ئەنجامدا.

راهێنەری یانەی سانجێرمان ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارمدا دەرفەت بە ژمارەیەک یاریزانی دیکە بدەم ، ئێمە ئامانجێكی گەورەمان هەیە پێویستمان بە ئامادەیی هەموو یاریزانه‌كان هەیە.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا بارودۆخی یاریزانەکان و بابه‌تی رۆیشتنی ئیمباپێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی هه‌بووه‌، ئینریکی بەبێ دوودڵی وەڵامی دایەوە گوتی، نه‌خێر

لویس ئێنریکی لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: سەرکەوتنێکی گرنگمان بەدەستهێناوە، گرنگترین شت ئەوەیە کە هاندەرانمان هەست دەکەن هەموو یاریزانەکان لە باشترین بارودۆخدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button