ئینگلتەرا

ڤان دایک بوو بە خاوەنی ڕیکۆردێکی ئێجگار نایاب لەگەڵ لیڤەرپوڵ

یاریگا –

لە یارییەکی تایبەت و بردنەوەیەکی گرنگدا کە ڕێدز بە چوارینەیەک گۆڵبارانی برێنتفۆردی خاوەن یاریگای کرد لە میانی هەفتەی ٢٥ی کێبڕکێکانی پریمەرلیگ، ڤێرجڵ ڤان دایک بوو بە خاوەنی ڕیکۆردێکی مێژوویی یانەکە.

ئەو یارییە بۆ بەرگریکارە هۆڵەندییەکە یاریی ژمارە ٢٥٠ بوو لەوەتەی لە ساڵی ٢٠١٨ لە ساوسهامپتنەوە گواستراوەتەوە بۆ ڕیزەکانی ڕێدز.

بەو بردنەوەیە، ڤان دایک کۆی سەرکەوتنەکانی گەیاندە ١٧١ لەگەڵ لیڤەرپوڵ. بە جۆرێک، هیچ یاریزانێک لە مێژووی یانەکەدا بەو ژمارە یارییە نەگەشتووەتە ژمارەی بردنەوەکانی کاپتنەکە هۆڵەندییەکە.

لە لیستی زۆرترین بردنەوەدا دوای ٢٥٠ یاریی، زۆرینەیان یاریزانانی ئێستای یانەکەن یاخود ئەوانەی لەژێر دەستی یۆرگن کڵۆپدا یارییان کردووە. لەوانە:

  • ئالیکساندەر ئارنۆڵد ١٦٨ بردنەوە
  • ئالیسنۆ بێکەر ١٦٤
  • سادیۆ مانێ ١٦٣
  • ئاندی ڕۆبێرتسن ١٦٣
  • موحەمەد سەڵاح ١٦٢
  • ئالان کێنەدی ١٦٠
  • ستیڤ ماکماهۆن ١٥٥
  • ئیان ڕاش ١٥٣
  • ڤیناڵدوم ١٥١ (٢٣٧ یاری)

لە دوای یارییەکە، یاریزانە تەمەن ٣٢ ساڵانەکە وتی کە هیچ ئاگایەکی پێشوەختەی نەبووە گەشتبێت بە ٢٥٠ یاریی بۆ لیڤەرپوڵ. ئەوەی بە شانازییەکی زۆر بۆ خۆی و خانەوادەکەی وەسف کرد.

 

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button