سعودیەگرنگترین

نێیمار و راهێنەری هیلال بە نیازی چین؟

هیلال چاوی لە ژمارە گەورەکانی کتێبی گینسە !

یاریگا –

هیلالی سعودی بە سەکردایەتی خۆرخێ خێسوس، ژوانێکیان لەگەڵ شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی تۆپی پێی هەیە.

هیلال ئاستێکی جێگیر و نموونەیی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ئاسیا پێشکەش دەکات، ئێستا سەرنجی لەسەر شکاندنی ریکۆردی زۆرترین بردنەوەی لەسەریەک داناوە.

یانەی نیو سەینتس- وەیڵزی، 26 یاری لە ساڵی 2006 لەسەریەک بردووەتەوە و ژمارە پێوانەییەکەی بەناوی خۆی کردووە. شینپۆشەکانی بیابانەکانی کەنداو، چاویان لە شکاندنی ریکۆردەکەیە و تەنیا حەوت بردنەوە لێی دوورن.

پێنجشەممەی رابردوو، لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا، هیلال لە سێپاهانی ئێرانی بردەوە و ژمارەی پێوانەیی رەینجەرزی سکۆتلاندی شکاند (20 بردنەوەی لەسەریەک)، ژمارەکەی هیلال یەکسانە بە ژمارە گەورەکەی مانچێستەر سیتی لە وەرزی 2020-2021.

هیلال چاوی لە حەوت بردنەوەی دیەکەیە، تاوەکو ببێتە خاوەنی ریکۆردی زۆرترین بردنەوەی لەسەریەک لەسەر ئاستی تەواوی پاڵەوانیەتییەکان.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی خێسوس و نێیمار دا سیلڤا لە تۆڕەکانی کۆمەڵەکانی بڵاوبووەتەوە، لە گرتەکەدا خێسوس هیوا بە گەڕانەوەی نێیمار دەخوازێت، تاوەکو ریکۆردەکە بە ناوی ئەو بشکێندرێت.

خێسوس بە نێیمار دەڵێت:

“دەمانەوێت زۆرترین سەرکەوتنی لەسەریەک بەدەست بهێنین و ژمارەی پیوانەیی تۆمار بکەین.

نێیمار لە وەڵامی قسەکانیدا دەڵێت

مەبەستت ئەوەیە ریکۆردێک لەسەر ئاستی ئەم وەرزە بشکێنین؟

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لە وەڵامدا پێی دەڵێت

نەخێر، ئەو ژمارە پێوانەییە مێژووییەی کە ئێمە مەبەستمانە، دەمانەوێت ئەیاکس تێپەڕێنین و ناومان بچێتە کتێبی ژمارەکانی پێوانەیی گینس.

پێدەچێت راهێنەری هیلال زۆر ورد ئاگاداری ژمارەکانی پێوانەیی نەبێت، چونکە ئەیاکس چیدیکە خاوەنی ژمارە پێوانەییەکە نییە. یانە هۆڵەندییەکە لە وەرزی 1971-1972 بە سەرکردایەتی یۆهان کڕۆیف، 26 یارییان لەسەریەک بردەوە. ژمارەکە تاوەکو ساڵی 2016 خۆی راگرت، کاتێک لەسەر دەستی نیو سەینتس، شکێندرا و ئێستا یانە وەیڵزییەکە خاوەنی زۆرترین بردنەوەی لەسەریەکە (27 بردنەوە).

بابەتی زیاتر

Back to top button