ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

مۆرینیۆ بەربژێرانی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشان دەکات

یاریگا –

مۆرینیۆ بەربژێرانی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشان دەکات و دەڵێت ‘هیوادارم ریال مەدرید نازناوەکە بباتەوە’.

خۆزێ مۆرینیۆ لە پۆدکاستی ریۆ فێردیناند دەڵێت :’من پێموایە نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە نێوان مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید دەبێت، ئەگەر یانەیەکی دیکە نازناوەکە بباتەوە بۆ من زۆر چاوەڕواننەکراو دەبێت، لەبەر یانەکە و کارلۆ ئەنچیلۆتی هیوادرام ریال مەدرید نازناوەکە بباتەوە،بەڵام ئەگەر مانچێستەر سیتیش بیباتەوە پێی سەخڵەت نابم’.

‘پێشبینی دەکەم ریال مەدرید یان مانچێستەر سیتی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنن’.

لەبارەی بەربژێری دیکەوە دەڵێت :’نازانم ئایا بایرن میونشن دەتوانێت نازناوەکە بباتەوە، یان ئایا پاریس سانجێرمان دەتوانێت نازناوەکە بباتەوە یان نا’.

خۆزێ مۆرینیۆ کە لەم وەرزە لە راهێنەرایەتی یانەی رۆما دوورخرایەوە، پێشتر دوو جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، وەرزی 2003-2004 لەگەڵ پۆرتۆی پۆرتوگاڵی نازناوەکەی بەرزکردەوە، وەرزی 2009-2010 لەگەڵ ئینتەر میلان جامە گوێچکەدارەکەی بەرزکردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button