ئه‌ڵمانیا

باڤارییەکان گورزێکی کوشندەیان بەرکەوت

یاریگا –

بەهۆی پێکان، ساشا بۆی بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت.

ماڵپەڕی فەرمی بایرن میونشن بڵاویکردووەتەوە، پاش پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوت ساشا بۆی لە ماسولکەی رانی چەپی تووشی پێکان بووە و بۆ چەند هەفتەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵد، ماوەی دوورکەوتنەوەی بەرگریکارەکانی بایرن نزیکەی 4 هەفتە دەخایەنێت، بەمەش لە کاتێکی هەستیاردا گورزێکی کوشندە بەر یانە ئەڵمانییەکە دەکەوێت.

هەر بەو هۆیە ساشا لە 6 یاری داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت، 5 یاری لە بۆندسلیگا و یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگیش لەدەست دەدات.

بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لە مێرکاتۆی زستانە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە گالاتاسەڕای تورکییەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد و گرێبەستێکی 4 وەرزەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە واژۆ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button