ئیسپانیاگرنگترین

مۆرینیۆ باشترینی نێوان رۆناڵدۆ نازاریۆ و لیۆ مێسی هەڵدەبژێرێت

''رۆناڵدۆ یاریزانێکی زۆر ناوازە بوو''

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی پێی وایە پێکان ئاستەنگی لە بەردەم رۆناڵدۆی بەرازیلیدا دروستکرد، ئەگەرنا ئێستا ژمارەکان بە شێوەیەکی دیکە دەبوون.

مۆرینیۆ بەشداری لە پۆدکاستی تایبەتی ریۆ فێردیناند The Five کرد و باسی کۆمەڵێک بابەتی سەرنجڕاکێشی کرد، لەوانە سەرنجی زۆر خستەسەر رۆناڵدۆ دالیما.

سەردەمی رۆنالدۆ لە بارسێلۆنا، سپێشەڵ وەن وەک وەرگێڕ کاری لەگەڵ بۆبی رۆبسن و لویس ڤان خال کرد. راهێنەری پێشووی رۆما باسی لە یەکەم یاری رۆناڵدۆ لەگەڵ بارسا کرد، یارییەکە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای لە نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید بوو، رۆناڵدۆ لەو یارییەدا دوو گۆڵی کرد

رۆناڵدۆ رۆژێک بەر لە یارییەکە لە ئایندهۆڤنەوە پەیوەندی بە بارسا کرد، ئەوکاتە بارسا هێرشبەرێکی ناوداری بە ناوی خوان پیزی هەبوو، بەڵام بۆبی رۆبسن سوور بوو، لەسەر بەشداریپێکردنی رۆناڵدۆ لە پێکهاتەی سەرەکیدا و دوو گۆڵی کرد. ئەوکاتە بە رۆبسنم گووت، تۆ پیزیت کوشت، بە درێژایی ئامادەکارییەکانی وەرز، پیزی زۆر گۆڵی بۆ بارسا کردبوو، پێم گوت، یاری بە پیزی بکە باشترە لە رۆناڵدۆ. رۆبسن پێی گوتم، جۆزێ تۆ دەتەوێت پیاوێکی باش بیت، یاخود جامی سوپەر بەدەستبهێنێت؟ بەڕاستی رۆناڵدۆ یارییەکی زۆر باشی کرد و وەرزێکی نائاسایی پێشکەش کرد.

مۆرینیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دووپاتیکردەوە، بەبێ پێکان، ئێستا رۆناڵدۆ لە لیۆنێل مێسیش باشتر بوو

رۆناڵدۆ یاریزانێکی تەمبەڵ بوو، دەیەویست چێژ لە تۆپی پێ وەربگرێت، نەک پێوەی پابەند بێت. ئەگەر پێکان نەبووایە، رۆنالدۆ لە مێسی ئێستا باشتر بوو.

رۆناڵدۆ تەنیا یەک وەرز لە بارسێلۆنا یاری کرد و لە کۆی 37 یاریدا 34 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button