بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستان

ئاسۆ رۆستەم پەیوەندیی بە یانەی ئیستیقلال خوزستانی ئێرانییەوە دەکات

یاریگا-

ئاسۆ رۆستەم ئەستێرەی یانەی شوڕتەی عێراقی بە شێوەی خواستن پەیوەندی کرد بە یانەی ئیستیقلال خوزستانی ئێرانییەوە.

ئاسۆ لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و رایگەیاند، گرێبەستەکەی بۆ نیو وەرز دەبێت بە بڕی 100 هەزار دۆلار.

سبەی بەفەرمی گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت، لە برگەیەکی گرێبەستەکەدا هاتووە، کە یانە ئێرانییەکە مافی کڕینی یاریزانەکەی هەیە بۆ یەک وەرزی دیکە لە ئەگەر رێککەوتنی هەردوولادا.

یانەی ئیستیقلال خوزستان کۆتا یانەی ریزبەندی خولی ئێرانییە، لەم وەرزەدا لە 16 یاریی، تەنیا یارییەکی بردوەتەوە و 9 جار تووشی شکست هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button