ئینگلتەراگرنگترین

کلۆپ وادەی گەڕانەوەی سەڵاحی راگەیاند

یاریگا –

کلۆپ وادەی گەڕانەوەی محەمەد سەڵاح هێرشبەری لیڤەرپوول بۆ یاریگاکان راگەیاند.

یۆرگن کلۆپ بەڕێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەممە لەبارەی گەڕانەوەی محەمەد سەڵاح گوتی :’محەمەد سەڵاح بە تەواوەتی گەراوەتەوە راهێنانەکانی یانەکەمان و بۆ یاریکردن ئامادەیە’.

سەڵاح لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر لە جامی ئەفریقا تووشی پێکان بوو، لە دوایین هەشت یاریی لیڤەرپوول بێبەش بووە، لەو یارییانە رێدز شەش بردنەوەی بەدەستهێناوە و 22 گۆڵی کردووە.

محەمەد سەڵاح بۆ یاریی سبەی برێنتفۆرد دەگەڕێتەوە یاریگاکان، کە بە کۆکردنەوەی 14 گۆڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیی گۆڵکارانی پرێمەرلیگ دێت و گۆڵێک لە ئێرلینگ هالاند پێشەنگی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی خولەکەی کەمتر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button