ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید دەستبەرداری ئاردا گولەر دەبێت

یاریگا –

ریال مەدرید بەشێوەی خواستن دەستبەرداری ئاردا گولەر دەبێت.

ماڵپەڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە بەشێوەی خواستن، ئاردا گولەری تورکی پێشکەش بە یانەیەک بکات.

هۆکاری ئەم پلانە نوێیەی مێرێنگیش بۆ کەمی رەخسانی دەرفەت بۆ یاریکردنی یاریزانەکە دەگەڕێتەوە، بەهۆی گواستنەوەی ئێندریکی بەڕازیلی و ئەگەری پەیوەندیکردنی کیلیان ئێمباپێش بە یانەکە، لە وەرزی داهاتوو دەرفەتەکان بۆ گولەر کەمتر دەبنەوە.

یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت هەمان سیاسەت دووبارە بکاتەوە کە بۆ برایم دیاز بەکاریانهێنا، بۆ چەند وەرزێک بەشێوەی خواستن دیازیان پێشکەش بە میلان کرد، یاریزانەکە لە سێریا ئەی خۆی سەلماند و بە ئاستێکی بەرزەوە گەڕایەوە مەدرید.

لەم وەرزەش یەکێکە لە کاریگەرترین یاریزانەکانی تیپەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 28 یاری کردووە، لەکۆی 1,186′ خولەک یاریکردن 8 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵیشی درووستکردووە.

بەڵام لاوە تورکەکە لەم وەرزە بەشداری تەنیا 4 یاری کردووە و تەنیا 89 خولەک یاری کردووە، هەر لە سەرەتاوە پێکانە یەک لەدوای یەکەکان بەرۆکی یاریزانەکەیان گرت و رێگەیان نەدا خۆی بۆ ئانچێلۆتی بسەلمێنێت.

بەڵام یاریزانەکە بەردەوام لە ڤێڵدابیباس دەدرەوشێتەوە و لە مەشقەکان بە ئاستێکی بەرز دەردەکەوێت، ریالیش ئارامە، تا 2029 گرێبەستی لەگەڵیدا هەیە، دەیەوێت هەمان ئەزمونی دیازی لەگەڵدا تاقی بکاتەوە و بەشێوەیەکی تۆکمە بۆ داهاتوو ئامادەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button