ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

سادیۆ مانێ: لیۆنێل میسی باشترینە

یاریگا- سادیۆ مانێ ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باس لە هەڵبژاردنی دەكات وەك باشترین یاریزانی جیهان لە لایەن لیۆنێل میسی ەوە.

لیۆنێل میسی بۆ جاری شەشەم بە باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشانكرا لەلایەن فیفاوە، هەروەها مانێ لە ڕیزبەندی پێنجەم هات.

لە لێدوانەكانی بۆ ڕۆژنامەی تایمزی ئینگلیزی مانێ ووتی: هەستێكی خۆشە كە میسی دەنگت پێ بدات وەك باشترین یاریزانی جیهان، ئەوە وا دەكات زیاتر متمانەت بە خۆت هەبێت.

هەروەها بەردەوام بوو ووتیشی: ڤان دایك یاریزانێكی گەورەیە ، بەڵام داوای لێ بووردن ڤێرجیل ، میسی باشترینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button