ئیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

مانچێستەر یونایتد ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد

یاریگا-

راپۆرتێکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئاشکرایکرد، پێکهاتەی وەرزی رابردووی مانچێستەر یونایتد گرانبەهاترین پێکهاتەی ئەوروپا بووە بە درێژایی مێژوو.

راپۆرتە تایبەکەی یوفا ئاشکرایکردووە، مان یونایتد بڕی 1.42 ملیار یۆرۆی لە پێکهاتەی وەرزی 2022/23 دا خەرج کردووە، بەوەش ریکۆردە مێژووییەکەی ریاڵ مەدریدی شکاند، کاتێک نرخی پێکهاتەکەی لە سالی 2020 گەیشتە 1.33 ملیار یۆرۆ.

پێکهاتەی مانچێستەر سیتی لە ریزبەندی دووەمی گرانبەهاترین پێکهاتەی وەرزی رابردوودا دێت، کە بڕی پێکهاتەکە 1.28 ملیار یۆرۆ.

لە بەرامبەردا یانەی ریاڵ مەدرید پڕ داهاتترین یانەی وەرزی رابردووی ئەوروپا بووە، بە بڕی 841 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button